بە پێی هەواڵی مێهر، خەندان نووسی: ئەمڕۆ لە کاتێکدا سەربازانی سوپای تورکیا لە گەروی دایلا لە ناوچەی برادۆست سەرقاڵی دانانی بنکەی سەربازی بون، لەلایەن پەکەکەوە ئۆتۆمبێلێکیان کراوەتە ئامانج و زیاتر لە 10 سەرباز کوژراون.
دوای کردنە ئامانجی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکەی تورکیا، تورکیا بۆردومانی ناوچەکەی بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دەستپێکردوە و دواتر لەرێگەی ژمارەیەک هێلیکۆپتەرەوە تەرمی کوژراو و بریندارەکانی گواستووەتەوە.
هەر ئەمڕۆ لە گوندی شاپانی سەر بە ناحیەی سیدەکان، سوپای تورکیا تەقەی هەڕەمەکیان کردوە و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەکی ناوچەکە کە پێشمەرگەیە برینداربوە و لەئێستادا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی قەزای مێرگەسور.
شەوی رابردو، سوپای تورکیا دەیان سەربازی لەرێگەی زیاتر لە 15 ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە گواستوەتەوە بۆ ناوچەی برادۆست.
Your Comment